داگیرکەران لە سەرێکانی دوو هاوڵاتی مەدەنیان بریندار کرد

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی ئەریشا لە تل تەمر تۆپباران دەکەن، لە گوندێکی سەرێکانیش تەقینەوەی مینێک برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتوەتەوە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی ئەریشا لە تل تەمر تۆپباران دەکەن، لە گوندێکی سەرێکانیش تەقینەوەی مینێک برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتوەتەوە.

ئەمڕۆ گوندی ئەریشا سەربە تل تەمر لە نزیک سەرێکانی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە بە چەکی قورس تۆپبارانکرا و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە لە گوندی ئەسەدیەی سەر بە سەرێکانی مینێک تەقیەوە و بە هۆیەوە دوو کەسی سڤیل بریندابوون.