داگیرکەران لە شاری باب ئاگریان بەردایە زەویە کشتوکاڵیەکان

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری باب-ی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئێستادا داگیر کراوە، زەوی و زارە کشتوکاڵیەکانی خەڵکی مەدەنیی ناوچەکەیان سووتاند.

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر تورک، زەویە کشتوکاڵیەکانی دانیشتوانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شاری بابیان سووتاند. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب بە هاوکاری جوتیارانی ناوچەکە، بۆ ئەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەسەنێت، هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کرد.

باران ئاریمە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی باب رایگەیاند، ئاگرەکە کە لە گوندی شێخ ناسر کە لە لایەن چەتەکانی "قەلغانی فورت"ەوە داگیر کراوە، دەستی پێکردووە و هەموو زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکەی سووتاوە.

ز.ش