داگیرکەران لە عەفرین هاووڵاتییەکیان کوشت

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى لە عەفرین ٥ رۆژ لەوە پێش حەمادە حسێن حەنیف-یان لە ناوچەى راجۆ رفاند و کوشتیان.

ئاژانسى هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، حەمادە حسێن حەنیف ٥ رۆژ لەوە پیش لە گوندی بەلیکا لە ناوچەى راجۆی عەفرین رفێنرابوو لەلایەن چەتە رفێنەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە کوژراوە.

بەپێى سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، حەمادە حسێن حەنیف بە ئەشکەنجە کوژراوە.

بنەماڵەکەشى رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی حەمادە حسێن حەنیف-یان پێنەدراوەتەوە.

ژ.ت