داگیرکەران لە عەین عیسا مزگەوتێکیان رووخاند

داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندی جەهابیلی سەر بە ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M-4 و لە ئەنجامدا مزگەوتی گوندەکە رووخا و کارەبای گوندەکەش بڕا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، بە سووتاندنی زەوی و زاری دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نەوەستانەوە و ئەمجارەش دەستیان بە بەئامانج گرتنی مزگەوتەکان کردووە.

هێزی داگیرکەران نیوەڕۆی رۆژی ٣١ی ئایار بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر گوندی جەهابیلی سەر بە ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M-4.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەشێکی مزگەوتی گوندەکە رووخا و کارەبای گوندەکەش بڕا.

ز.ش