داگیرکەران لە گرێ سپی ٣ هاووڵاتییان کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ هاووڵاتیی برینداری هێرشەکەى سەر گوندی ئەڤدۆککۆیی گرێ سپیی کوشت.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى نێوەڕۆی دوێنێ بە تۆپ هێرشیان کردە سەر گوندەکانى کۆپرلک و ئەڤدۆککۆی لە گرێ سپی و دواتر دەستدڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییان کرد. لەو ناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا ٣ هاووڵاتی بریندار بوون.

داگیرکەران هەڵیانکوتایە سەریان و ٣ هاووڵاتییەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان رفاند. دوای ماوەیەک روون بوویەوە ٣ هاووڵاتییە بریندارەکە، بە زیندوویی لەلایەن چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە کوژراون.

ژ.ت