داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر تل تەمر

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی قورسی بۆ سەر گوندی دلارا و گوندەکانی دیکەی سەر بە تەل تەمر دەست پێکردووە.

بە پێی زانیارییەکان، لەژێر چاودێری فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەران و بە پاڵپشتی چەکی قورس، هێرش کراوەتە سەر گوندی دلارا و گوندکانی دیکەی سەربە تەل تەمر.

 هەر بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمەکە، کاتژمێر ١٣:٢٠ ئەمڕۆ بە کاتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکە دەستی پێکردووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.