داگیرکەران هێرشیان کردووتە سەر گوندی مەحمودیە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مەحمودیەی سەرێکانی و شەڕڤانانی قەسەدەش وەڵامێکی توندیان داوەتەوە.

لە چوارچێوەی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا، هێرشەکان بە تایبەت بۆ سەر ناوچەی سەرێکانی و دەوروبەری چڕتر بوونەتەوە.

 ئەمڕۆش سوپای تورک و چەتەکانی هێرشێکی تونیان کردووتە سەر گوندی مەحمودیەی سەر بە سەرێ کانی. شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدەش وەڵامێکی توندیان داوەتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕو پێکدانانی قوڕس بەردەوامە.

بە پێی زانیارییەکان زیانێکی گەورە بەر داگیرکەران کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لە کوژراوو برینداریان هەیە.

ز.ش