داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەرێکانی: زیاتر لە ٣٠ چەتە کوژران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە قورسی هێرش دەکاتە سەر سەرێکانی. لە دوو گوند زیاتر لە ٣٠ داگیرکەر کوژران و تانکێک و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆموبیلی سەربازی تێکشکێنران. هەروەها سێ هاوڵاتی مەدەنی بە دەستی داگیرکەران شەهید کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانینان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

لە گوندی دیبیشێ سێ هاوڵاتی شەهید کران

داگیرکەران تاوانێکی تریان لە گوندی دیبیشیێ ناوچەی زڕگانی سەرێکانی ئەنجامدا. داگیرکەران سێ هاوڵاتی مەدەنیان شەهید کرد. لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بە سەدان مەدەنی لە لایەن داگیرکەرانەوە شەهید کراون. هەندێکیان بە شێوەیەکی دڕندانە و هەندێکیشیان بە شێوەیەکی کۆمەڵکوژی شەهید کران.

دەوڵەتی تورک کە ئاگربەستی لە گەڵ ئەمریکا و رووسیا ئیمزاکرد، ئاگربەستەکە پێشێل دەکات و هێرشەکانی بەرامبەر هەرێمەکە بەردەوامە.

بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندێکی عەین عیسا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە ئەمڕۆ دوشەمە بە چەکی قوڕسەوە هێرشیان ر=کردە سەر گوندی فرەهانی سەر بە عەین عیسا. گوندەکە بە قوڕسی تۆپباران کرا.

لە گوندی کینا ٦ داگیرکەر کوژران

لە گوندی کینێی سەر بە عەین عیسا ئێوارەی یەکشەمە شەرڤانانی قەسەدە بە توندی وڵامی هێرشی چەتەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا ٦ چەتە کوژران و ٥ چەتەش بریندار کرنا.

لە گوندی موبارەکیە ٢٤ داگیرکەر کوژران

لە گوندەکانی مدباخا، مەزرەعەی ماڵی هەمدوش، داودیە، دڕدارا، موبارەکیە، میرەکیس و سیکەریەی سەر بە ناوچەی زڕگانی سەرێکانی لە شەوی یەکشەمەوە هێرشی داگیرکەری بەردەوامە.

لەگەڵ بەکارهێنانی تۆپ و تانک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش هێرش ئەنجام دەدەن.

لە گوندی موبارەکیە شەرڤانانی قەسەدە وڵامێکی توندیان دایە هێرشەکان و لە ئەنجامدا ٢٤ چەتە کوژران و دوو ئۆتۆموبیلی چەتەکانیش تێکشکێنران.

ڕاگەیەنرا لە گوندەکانی تر شەڕ ڕوویداوە و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژراون و بریندارکران، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی مدباخا داگیربکەن بەڵام شەرڤانانی هەسەدە وڵامێکی توندیان دایەوە و چەتەکان کە کوژراوێکی زۆریاندا بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.

لەهەمانکاتدا لە گوندی سالی و تل قەرتەل هێرشی چەتەکانی ئەنقەرە تێکشکێنرا.

لە گوندی بابولخێر تانکێک تێکشکێنرا

لە گوندی بابولخێر لە کۆتایی هەفتەوە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات. لە شەڕی یەکشەمەدا بە دەیان چەتە کوژران و تانکێکی داگیرکەران تێکشکێنرا.

ف.ق