داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و گرێ سپی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە پاشماوەی داعش و ئەلنوسرەن دوێنێ ئێوارە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و گرێ سپی.

هێرشی سەرباز و چەتەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

داگیرکەران لە گوندی ئەبو زوهوری عەین عیساوە هێرشیان کردە سەر گوندی ئەریدای ڕۆژئاوای عەین عیسا.

هەروەها فڕکەی کەشفی داگیرکەران بە سەر ئاسمانی گوندەکانی خالیدیە و هۆشانی عەین عیسا دەگەڕن.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئەلۆی گەورە، ئەلۆی بچوک، قزەلی و شۆربەنیسکی گرێ سپیان بۆردومان کرد.

ف.ق