داگیرکەران ٦٠٠ بنەماڵەى تری چەتەکانیان لە گرێ سپی جێگیر کرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە گۆڕینی دیموگرافیای گرێ سپی و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا. داگیرکەران لە جەرابلوسەوە بە نزیکەى کاروانێکى ١٥٠ ئۆتۆمبێلی بنەماڵە چەتەکانیان برد بۆ شاری گرێ سپی و لەو شارەدا جێگیریان کردن.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانى باکووری رۆژهەڵاتی سوریا نزیکەى ٦٠٠ بنەماڵەى چەتەکانیان لە جەرابلوسەوە بە کاروانێکى ١٥٠ ئۆتۆمبێلی گواستەوە بۆ گرێ سپی.

ئەو ٦٠٠ بنەماڵە چەتەیە، لە بنەماڵە چەتەکانى ناوچەکانی غوتەى رۆژهەڵات، حومس و ئیدلبن، کە براونەتە گرێ سپی.

هاوکات ئەنجوومەنى خۆجێی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە جەرابلوس سەرقاڵە لە تۆمارکردنی ناوی بنەماڵە چەتەکانى تر بۆ گواستنەوەیان بۆ گرێ سپی.

ژ.ت