داگیرکەران گوندەکانى عەین عیسایان بۆردومانکرد و ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکان

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانى هۆشان و خالدییەى سەر بە عەین عیسا لەسەر رێگای ئێم ٤ تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو.

سوپای تورک و چەتەکانى گوندەکانى هۆشان و خالدیە لە رۆژئاوایى عەین عیسا و سەر رێگای نێونەتەوەیی ئێم ٤ تۆپبارانکرد. بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییانی ئەو گوندانە ئاگریان تێبەربوو.

بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە رێگای ئێم ٤ داخرا و هاوکات فڕۆکەى جەنگی بە ئاسمانی عەین عیسادا دەسوڕێنەوە.

ژ.ت

****