داگیرکەری دەوڵەیی تورک لە ڕەقا شەرمەزار کرا

لە ڕەقا لەدژی تاوانەکانی شەڕ و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپیوانێک ئەنجامدرا.

بە سەدان کەس لەبەردەم شارەوانی شاروچکەی حاتیفە لە ڕۆژئاوای ڕەقا کۆبوونەوە.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەرانی شاروچکەی حاتیفە لە ڕۆژئاوای ڕەقا کۆبوونەوە.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

چالاکوانان تا گۆڕەپانی شاروچکەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە میتینگەکەدا عەبدولەتیف حەمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاروچکەی تشرین قسەی کرد و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بیدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرانبەر تاوانەکانی شەرمەزار کرد.

خانم جومعە ئەندامی ئەنجومەنی پارتی داهاتووی سوریاش ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکان لەبەرچاوی جیهان تاوانی شەڕ دەکات.

چالاکی بە دروشمی بەرخۆدان لەدژی داگیرکەری کۆتایی هات.

ف.ق