دایکی شەهیدانی عەفرین گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان ئیدانە کرد

دایکی شەهیدانی دۆزی ئازادی کە بە هۆی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرینی زێدی خۆیان کۆچیان کردووە و لە هەرێمی شەهبا جیشتەجێ بوون، لە چالاکیەکدا گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

دایکی شەهیدانی عەفرین کە لە ناوچەی شەهبا دەژین، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ناڕەزایەتیان دەربڕی.

نەبیهە حەسەن دایکی شەهید عبدولاقادر لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، سەرەتا من وەکو دایکی شەهیدێک، گۆشەگیری توندراوی سەر رێبەر ئاپۆ ئیدانە دەکەم. لەگەڵ هەموو هەوڵێکی پارێزەران و خانەوادەکان بۆ سەردانکردنی ئیمراڵی، بەڵام رێگە نادرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ ئەنجام بدرێت. ئێمە وەکو دایکی شەهیدان مافی ئەوەمان هەیە کە زانیاری لەبارەی رێبەر ئاپۆ، بە تایبەت بارودۆخی تەندروستی ئەومان پێبگات. بەڵام بە داخەوە بە هۆی گۆشەگیری توندکراو، هیچ زانیاریەک ناگاتە دەرەوە.

دایکی شەهید عەبدولقادر هەروەها دەختی کردەوە، با دەوڵەتی تورک ئەوە باش بزانێت کە جەماوەر هیچ کات لە ئۆجالان دانەبڕاوە و وتی:"چونکە ئێمە لەسەر فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هەنگاو دەنێین، ئێمە هیچ کات واز لە سەرۆک ئاپۆ و شەهیدەکانمان ناهێنین. چونکە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ برایەتی گەلانە. رێبەر ئاپۆ ٢١ ساڵە لە بەندیخانەی ئیمراڵی لە خۆڕاگریدایە."  

دایکی شەهید کامەرانیش لە وتەیەکدا وتی" بە تایبەت گۆشەگیری توندکراوی سەر رێبەر ئاپۆ ئیدانە دەکەم. بۆچی بە تایبەت ئەم گۆشەگیریە لەسەر رێبەر ئاپۆ توند دەکرێتەوە و ناهێڵن پارێزەران سەردانی بکەن. ئێمە وەکو دایکی شەهیدان دەمانەوێت ئاگاداری بارودۆخی رێبەر ئاپۆ بین. تا ئەو کاتەی ئاگاداری بارودۆخی رێبەر ئاپۆ نەبین، لەسەر پێ دەبین و راناوەستین."

ز.ش