ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال سبه‌ینێ لێدوان ده‌درێت
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دژی شه‌نگال ئه‌نجامی دا، لێدوان بدرێت.
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دژی شه‌نگال ئه‌نجامی دا، لێدوان بدرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دژی گه‌لیی شلۆ و ده‌وروبه‌ری هێرشێكیان ئه‌نجامدا. هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌نجامه‌كانی هێرشه‌كه ڕوونیش نه‌بووبنه‌وه، به‌ڵام ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون. پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه لێدوان بدرێت.
له هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رنشینه سیڤیله‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال بڵاوبوویه‌وه، له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا و زۆر ده‌ڤه‌ری دیكه كوردستانیان ڕژانه مه‌یدانه‌كان و هێرشه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
s.m