ده‌وڵه‌تی توركیا دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕێت

له‌ عه‌فرین كه‌ هێرشی قڕكردن و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی تیایدا به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه‌، چه‌ته‌كانی یه‌لدا، به‌یت سه‌هیم و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی شام جێگیر ده‌كرێن.

ماڵپه‌ڕی سه‌رچاوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا (مه‌رسه‌د) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان و خانه‌واده‌كانیان له‌ شاره‌كانی یه‌لدا، به‌یت سه‌هیم و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی باشووری شام گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ عه‌فرین و له‌ شوێنی گه‌لی عه‌فرین جێگیر كراون.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و كاروانه‌ی ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین كراوه‌، له‌ هه‌زار و ٣٧٠ كه‌س پێكدێت. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كانی باكووری شام به‌ره‌و عه‌فرین بنێردرێن.

s.m