دوایین بارودۆخی ئاژاوەگێڕیی چەتەکانى داعش لە زیندانی حەسەکە

رووداوی ئاژاوەى چەتەکانى داعش لە زیندانی حەسەکە بەردەوامیی هەیە. چەتەکان دەیانەوێت چاویان بە بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى و خاچی سوور بکەوێت.

رووداوی ئاژاوەگێریی چەتەکانى داعش لە زیندانى حەسەکە بەردەوامیی هەیە. چەتەکان دەیانەوێت چاویان بە بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى و خاچی سوور بکەوێت. بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش تاوەکو ئێستا وەڵامی داواى چەتەکانیان نەداوەتەوە.

 نیوەى زیندانەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانى ئەرکی خۆپاراستنی سەر بە هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)دایە و نیوەی تریشی لە کۆنترۆڵی چەتەکانى داعشدایە. ٥ هەزار چەتەی زیندانیکراوی داعش لە هەوڵی ئەوەدان لە زیندان رابکەن.

ئاژاوەگێڕیی چەتەکانى داعش بۆ هەڵهاتن لە زیندانى حەسەکە ئەوەى بە بیری مرۆڤەکاندا هێنا 'ئاخۆ ئەو هەوڵەی چەتەکان پلانی پێشوەختەى بۆ دانرابوو' یان رووداوێکى هەڕەمەکییە.

چەتەکانى داعش لە زیندانی حەسەکە، کە زۆربەیان لە باغۆزدا دەستگیرکرابوون ئێوارەى دوێنێ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا دەستیان بە ئاژاوەگێڕی کرد و هەوڵیاندا پاسەوانانی زیندانەکە دیل بکەن و لە بەردەوامیی ئاژاوەگێڕییەکەیاندا دەرگا ئاسنەکانیان هەڵکەند و بە دەرگاکان دیوارەکانی زیندانەکەیان کونکرد.

لەگەڵ دەستپێکردنی رووداوەکە هێزەکانى قەسەدە لە ناو زیندانەکە و لە دەورووبەری زیندانەکەدا رێوشوێنێ ئەمنییان زیاتر کرد. بۆ ئەوەى رێگری لە ئەگەری هێرش لە دەرەوە بۆ سەر زیندانەکە بکرێت، رێگاکانى رۆیشتنە سەر زیندانەکە داخران. فڕۆکەکانى هێزەکانى هاوپەیمانان بە نزمی بەسەر زیندانەکەدا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.

پەیامنێری ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) تاوەکو ئەم بەیانییە لە نزیک زیندانەکە بوون و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکەیان دەکرد. بەپێی ئەو زانیارییانەى لە بەرپرسانی زیندانەکەوە دەستمانکەوتوون، بەشێکى زۆری زیندانەکە کەوتووەتە دەست چەتەکان.

ئاژاوەگێڕییەکە چۆن روویدا و چۆن دەستیپێکرد؟

داعشەکان، کە زۆربەیان ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک دەبێت لە زینداندان، دەیانەوێت بە خێرایی دادگایی بکرێن، چونکە لە رووی دادگایکردنیانەوە هیچ هەنگاوێک نانرێت، ئەو دۆخە داعشەکان دەخاتە دۆخێکى نادیارەوە و دەبێتە هۆی ئەوە کە بە دواى رێگای هەڵهاتنەوە بن.

چەتەکان بە کەلوپەلی پاککەرەوە لەسەر بەتانییەکانیان دروشمیان نووسیوە و داواى 'هاوکاریی مرۆیی'یان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و خاچی سوور کردووە. دوای ئەوەش دروشمیان دەوتەوە و دەستیان بە شکاندنی دەرگای قاوشەکان کرد و لە قاوشەکان هاتنەدەرەوە و چوونە ناو هۆڵەکان و رێڕەوەکان. هەندێک لە چەتەکان کە چووبوونە رێڕەوەکە هەوڵیاندابوو دەرگاکانى نێوان قاوشەکان و هەروەها دەرگاکانی چوونە حەوشەکە بشکێنن. دواى ئەوەى ئاژاوەگێڕییەکە گەورە بوو هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی هەندێک لە هۆڵەکانیان لەدەست دەرچووە.

سات بە سات چی روویدا؟

- نزیک کاتژمێری ٢٠:٠٠ چەتەکانى داعش لە زیندان دەستیان بە جموجوڵ کرد.

- کاتژمێر ٢٢:٠٠ چەتەکانى داعش نزیکەى نیوەى زیندانەکەیان کۆنترۆڵکرد.

- کاتژمێر ٢٣:٥٠ بەرپرسانی زیندانەکە لەبارەى ئاژاوەگێڕییەکەوە زانیارییە سەرەتاییەکانیان بڵاوکردەوە.

-  کاتژمێر ٠٠:٣٠ چەتەکان لە بەشێکى زیندانەکەدا ئاگریان کردەوە.

- کاتژمێر نیوان ٠٢:٠٠ و ٠٣:٠٠ چەتەکانى بۆ شکاندنی قاوشەکانى تری چەتەکانى داعش کەوتنە جموجوڵ و بە یەکتریان دەوێت 'با دەستبەکار ببین، ئێمە لێرە رزگارمان دەبێت'.

بۆ ناتوانرێت رووداوەکە کۆنترۆڵ بکرێت؟

ئەو چەتانەى قاوشەکانیان شکاندبوو خۆیان گەیاندبووە حەوشەی زیندانەکە و بەهۆی تاریکییەوە خۆیان لە هەندێک شوێنی حەوشەکەدا شاردەوە و ئامادەکارییان کرد، کە هێرش بکەنە سەر کارمەندان و پاسەوانانی زیندانەکە. هێزە ئەمنییەکان لە زیندانەکە بەهۆی ئەگەری هێرشێکی چاوەڕوانکراوی چەتەکان هۆڵ و قاوەشەکان کشانەوە و بۆ دەستێوەردان چاوەڕێی هەڵهاتنی خۆر بوون.

بەرپرسانی زیندانەکە رایانگەیاند، دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە و کۆنترۆڵکردنی دۆخە قورستر بووە و ئەگەری ئەوە هەیە کۆنترۆڵی زیندانەکە لە دەست دەربچێت.

ژ.ت