دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای سوریا خرانە خوارەوە

دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە خرانە خوارەوە. ئاژانسی سانای سوریا ئاشکرای کرد، سوپای تورکی داگیرکەر دوو فڕۆکەی سوریایان خستووەتە خوارەوە.

ئاژانسی سانای سوریا رایگەیاند، دوو فڕۆکە جەنگییەکەی سوپای سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە خراونەتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەوانەکان بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و باری تەندروستیان باشە.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش لەم بارەیەوە رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جۆری SU-24-ی رژێمی سوریا لە ئیدلب خراونەتە خوارەوە.

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە شاری سەراقیب خرابووە خوارەوە، بەڵام چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئاژانسە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەواڵەکەیان بە ناڕاست بڵاو کردبووە و رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوری یان روسی خراوەتە خوارەوە.

دواتر وەزارەتی بەرگری روسیا هەواڵەکەی رەت کردەوە و ئاژانسی هەواڵی AA-ی تورکی هەواڵەکەی لە پێگەی فەرمی خۆی سڕییەوە.

بەو لێدوانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرا بوو کە ئەو فڕۆکەیەی خراوەتە خوارەوە فڕۆکەی سوپای تورکیا بووە.

ز.ش