دوو چەتە کە لە سەرێکانی رایانکردبوو، خۆیان رادەستی قەسەدە کرد

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، دوو چەتە کە لە سەرێکانی رایانکردبوو، خۆیان رادەستی هێزەکانی ئەوان کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک سەرێکانی و گرێ سپیی داگیر کرد، لە نێوان گروپی چەتەکاندا، بە هۆی ئەوەی لەسەر بەرژەوەندی مادی رێک نەکەوتن کێشە و ئاڵۆزی روویدا.

قەسەدە رایگەیاند، ئەو چەتانە زۆربەیان پاشماوەکانی داعشن و هەڕەشەن بۆ سەر مرۆڤایەتی، تەنها بیر لە بەرژەوەندیە مادیەکانی خۆیان دەکەنەوە و هیچ وابەستەبوونێکیان نیە بۆ پیرۆزیەکانی مرۆڤایەتی و وتیشی:"بە هۆی رێکنەکەوتن و کێشەکانی نیوانیان، دوو چەتە بە ناوەکانی 'ئاراس محمد عیسا حەجی عەلی و محمد خێر محمد دعبول' کە لە دوو بەرواری جیاوازدا لە سەرێکانی رایان کردبوو، خۆیان رادەستی هێزەکانمان کرد."

قەسەدە هەروەها رایگەیاند، ئاراس محمد عیسا حەجی عەلی لە دربێسیەوە بەشداری کردبوو لە داگیرکردنی سەرێکانیدا. محمد خێر محمد دەعبولیش بەشدار بووە لە داگیرکردنی عەفرین و سەریکانیدا.

ئەو دوو چەتەیە لە لایەکی دیکەوە لە گەڵ هەر یەک لە لیوا ئەلتەوحید، ئەلجەهبە، ئەلشامیە، جەبهەی نوسرا، فەیلەقی شام و ئەحرار ئەلشام کاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە.

ز.ش