دووساڵ بەسەر ڕزگارکردنی منبج تێپەڕی-٢

منبج وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لەلایەن ئەنجوومەنی مەدەنی منبجەوە بەڕێوە دەبرێت وئەنجوومەنی سەربازی منبج پارێزگاری لێدەکات.

دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا جرابلووس وباب-ی داگیرکرد، بەردەوام هەڕەشەی منبجی دەکرد. ئێمە دەربارەی دۆخی سەربازی وئەمنی منبج لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئەبوعادل پرسیارمان کرد .عادل وتی،" دۆخی ئیستای منبج ئارامە. ئێمە هەموو کات بۆپارستنی شاری منبج لەئامادەباشی داین. بەڵام دەوڵەتی تورکیا نایهەوێت ئارامی بۆئەم شارە بگەڕێتەوە.دەوڵەتی تورکیا شانە نوستووەکانی خۆی لەناوشاردا دەخاتەگەڕوجاروبارلەناوشاردا تەقینەوە ئەنجام دەدەن. ئێمە ژمارەیەکی زۆرلە شانە نوستووەکانی تورکیامان دەستگیرکردووە ولێکۆڵینەوەیان لێدەکەین ودەمانەوێت شارپاک بکەینەوە."

'پەروەردە'

گەلی منبج لەمێژە کە گرینگی دەدەنە خوێندن، بەڵام بەهۆی داگیرکاری داعشەوە چەند ساڵە پرۆسەی خوێندن ڕاوەستاوە. دوای ڕزگارکردنی منبج قوتابخانەکان جارێکی ترکراونەتەوە. ئیستا کۆمیتەی پەروەردە هەستاوە بەوکارە.

بوسەینا حسێن هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی منبج بە ئێمەی وت،" ١٢٥هەزارخوێندکاردەچنە قوتابخانە. ٤٥٠٠ مامۆستا ئەرکی پەروەردەیان گرتووەتە ئەستۆ."

بوسەینا ئاشکرای کرد کە گەلی منبج، بەتایبەتی گوندەکان هاوکاری کۆمیتەی پەروەردە دەکەن و وتی: " بەهۆی شەڕی داعش هەموو پێداویستییەکانی قوتابخانەکان دزرابوون بۆ نوژەنکردنەوە ودابین کردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان زەحمەتی زۆرمان دیت. دانیشتوانی گوندەکان ماڵی خۆیان دەدا بۆ ئەوەی وەک قوتابخانە بەکاری بهێنین. ئەوە بۆ ئێمە دڵخۆشکەربوو کە گەل خاوەنداریەتی لە پرۆسەی خوێندن دەکەن."

'ژنانی منبج'

گەلی منبج لەدەستی داعش ئازاری زۆریان چەشتووە. ژمارەیەکی زۆر کوژراون، بەسەدان بنەماڵە لەیەک ترازاون وکۆچبەری زۆربووە. کاریگەری گەورەی لەسەرژنان داناوە.

لەمنبج ماڵی ژن هەیە. ئێمەش سەردانی ماڵی ژنمان کرد. نزیک دە ژن لەوناوەندەدا بوون. پرسیارم لێیان کرد کە بۆچی هاتوون بۆئێرە وهەموویان وتیان لەبەر شەڕوداعش کە زیاترلە سێ سال ئەم شارە وکۆمەڵگەیەن بەدیل گرتبوو.

ئێمان حەمدوش کە بەڕێوەبەری ماڵی ژنە. بە ئێمەی وت، ئەوان ڕۆژانە دەیان کێشەی بنەماڵەیی چارەسەردەکەن وهاوکاری بنەماڵەکان دەکەن.

لەکۆتاییدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە منبج شارێکە کە خۆی خۆبەڕێوەدەبات و هەوڵی ئەوەدەدات کە ئەم شارە ببێتە شارێکی نموونەیی لەسووریا کە هەموو پێکهاتەکان بەئارامئ پێکەوە ژیان بکەن.

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7/%D8%AF%D9%88%D9%88%D8%B3%D8%A7%DA%B5-%D8%A8%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%DA%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D9%85%D9%86%D8%A8%D8%AC-%D8%AA%DB%8E%D9%BE%DB%95%DA%95%DB%8C-%D9%A1-4772

ک-ش