دووەمین کۆنفرانسی ڕەنجدەرانی هەرێمی جزیر دەستیپێکرد

کۆنفرانسی دووەمی ڕەنجدەرانی هەرێمی جزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد.

کۆنفرانسەکە لە ناوەندی محەمەد شێخۆ لە شاری قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ٣٠٠ ڕەنجدەری شارەکانی قامیشلۆ، عامودێ، گرکێ لەگێ، تربەسپی، چل ئاخا، تەل کۆچەر، سێمالاکا، حەسەکە، تەل تەمر، درباسییە، سەرێکانی، زەرگان و کۆبانێ بە میوانداریی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم)ی شارەکانی کۆبانێ و قامیشلۆ بە خولەکێک ڕیزگرتن دەستیپێکرد.

دواتر غەریب حەسۆ بەناوی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم)ەوە قسەی کرد و وتی: "کاتێک مرۆڤ باسی بنکەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکات، پێویستە سەرەتا باسی ڕەنجی ئەم ڕەنجدەرانەی خۆمان بکات، کە بە ڕەنجی ئەوان ئێمە بەو ئاستە گەیشتووین، لەبەر ئەوەش تێکۆشانێکمان بەو ڕەنجەوە بەڕێوەبرد و لەم ڕەنجە بەردەوام دەبین، چونکە تێکۆشان بە ڕەنج هەمیشە سەرکەوتووە".

دواتر حسێن ئەعزەم، بەناوی ئەنجوومەنی یاسادانەری هەرێمی جزیر، لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکەوە وتی: "چەند ڕۆژێکە دیسان دەوڵەتی تورک هەڕەشە دەکات، بەڵام با باش بزان، پێکهاتەکانی ناوچەکە بە کورد، عەرەب و سریان-ەوە، ڕێگە نادەن خەونە داگیرکەرییەکان بێتەدی".

کۆنفرانسەکە بە گفتوگۆ بەردەوامە

ژ.ت