دوێنی لە ڕۆژی شەشەمین هەنگاوی قەسەدەدا ١٤ چەتە دەستگیرکران

قەسەدە رایگەیاند کە هێزەکانیان دوێنێ لە شەشەمین ڕۆژی هەنگاوی دژی داعشدا کە ٧٠ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە، ١٤ چەتەیان دەستگیرکردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەشەمین ڕۆژی هەنگاوەکەی لەدژی داعش ئاشکرا کرد. قەسەدە وتی، بە درێژایی ٧٠ کیلۆمەتر و فراوانی ٨٠ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە و ١٤ چەتەش دەستگیرکراون.

قەسەدە باسی ئەوەی کرد کە هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە زەمینی و ئاسمانی ئۆپەڕاسیۆنەکانی لە هەرێمە دەشتاییەکان و گوندەکان بەردەوامی پێدەدەن و لەسەر سنوریش لەگەڵ هێزی عێراقی پەیوەندی هەیە.

ف.ق