دۆخی تەندروستی هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا مەترسیدارە

هاووڵاتیانی عەفرین لە بەرهێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا ،ئاوارەی کانتۆنی شەهبا بوون و لە نێو کەمپەکان و ماڵە ڕووخاوەکاندا جێگیر بوون و لەوێدا دۆخی ژیانی و تەندروستی هاووڵاتیان لە مەترسیدایە، تا ئیستا چەند منداڵ بەهۆی توش بوون بە نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداو

سوپای داگیرکەری تورکیا وێڕای چەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە لە ڕێکەوتی ٢٠ی چلە/١٠ بەفرانبار هێرشیان کردە سەرعەفرین و بەسەدان ژن ،مندال و هاووڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون. بۆ ئەوەی پێش لە کۆمەڵکوژیی گەورەتر بگیڕدرێت بەڕێوەبەرانی کانتۆنی عەفرین بڕیاریاندا کە سەدان هەزار هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری عەفرین دەربخەن و ڕەوانەی کانتۆنی شەهبا کران.

هاووڵاتیانی عەفرین کە خۆیان گەیاندووەتە کانتۆنی شەهبا لە کەمپەکانی بەرخۆدان و سەردەمدا جێگیر کراوون. بەڵام بە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی کۆچبەرانەوە ژمارێکی زۆریان لە نێو مزگەوتەکان، ماڵە ڕوخاوەکان، حەوشەی ماڵان و قوتابخانەکاندا ژیان دەبەنەسەر.

کانتۆنی شەبا ماوەێکی کورتە کە لە چەتەکان پاک کراوەتەوە و دەرفەتی خزمەتگوزاری لەو کانتۆنەدا کەمە.

بەسەدان هەزار کەس کە خۆیان گەیاندووەتە کانتۆنی شەها لە نێو دۆخێکی سەختدا ژیان دەبەنەسەر، بەگەرم بوونی هەوا نەخۆشی لە نێو کەمپەکاندا زۆر بووە و بە هۆی نەبونی دەرمان و کەرەستەی تەندروستی گیانی هاووڵاتیانی عەفرین لە مەترسییدایە.

 ڕێکخراوە مرۆییە نێونەتەوەییەکان هاوکاری ناکەن

 هێڤی موستەفا ،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی کانتۆنی عەفرین دەربارەی پێداویستی وگرفتەکان لە نێو کەمپەکانی سەردەم و بەرخۆدان لە کانتۆنی شەهبا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا.

هێڤی موستەفا،  ئاماژەی بەوە کرد کە لەکاتی هاتنی گەلی عەفرین بۆ کانتۆنی سەهبا هیچ ڕێکخراوەیکی تەندروستی ومرۆیی لە گەڵیان نەبوون و وتی: لە سەر ڕێگای هاتن بۆ شەهبا ژمارێکی زۆر لە منداڵ و بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا.ئەمە یەک مانگە کە هاووڵاتیانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بەرخۆدانی دەکەن. هەنێک پێداویستی سەرەکی لە لایەن بەڕێوە بەرانی کانتۆنەکەوە دابین کراوە.

بەڵام تائیستا هیچ ڕیکخراوەێکی مرۆیی نێونەتەوەیی هاوکاری هاووڵاتیانی عەفرینی نەکردووە.

"بە هۆی نەبوونی دەرمان ونەبوونی دەرفەتی چارەسەری چەندین منداڵ گیانیان لەدەستداوە"

لە کەمپەکاندا نزیک لە ١٠٠٠ بنەماڵە بەجێ کراون، بەڵام هەتاکو ئیستا بە سەدان بنەماڵە لە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و حەوشەی ماڵەکاندا لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەبەنە سەر.

هەرڕۆژە ژمارێکی زۆر لە منداڵان و بەساڵاچووانی نەخۆس بەهۆی نەبوونی دەرمان بە بێ چارەسەری دەمێننەوە. ئێمە داوا لە گەلی خۆمان دەکەین کە شەهبا مەیدانی بەرخۆدانییە. با هەموومان پشتگیری گەلی عەفرین بکەین. وەرزی هاوین نزیکە، بە هۆی گەرمای هەوا نەخۆشی پەرەی سەندووە.

دەبێت ڕێکخراوە تەندروستییەکان سەردانی شەهبا بکەن. هەتاکو ئیستا هیچ هاوکاریێک نەهاتووە. دەبێت بۆ پاراستنی گەلی عەفرین بڕیاریکی پاراستنی نێونەتەوەیی جێبەجێ بکرێت.دەبێت بە چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەی هاووڵاتیان بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان.

بەسەدان نەخۆش چاوەڕوانی چارەسەرین"

هێڤی موستەفا دەستنیشانی کرد کە لە شەهبا گیانی ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی لە مەترسیدایە و وتی: لێرەدا پێداویستی ژیانی زۆر کەمە، ئیمکانیاتی بەڕێوەبەری کانتۆن بۆ دابین کردنی پێداویستی ژیانی هاووڵاتیان زۆر کەمە.

ئیستاکە نزیک بە ٢٠٠ نەخۆش هەیە کە دۆخیان مەترسیدارە وپێویستیان بە چارەسەرییە، تائیستا هیچ لایەنێکی پەیوەندی دار بە هانای ئێمەوە نەهاتووە.

موستەفا ئاشکرای کرد کە بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانی نەخۆشی "حەبی حەلەبی" کە بە هۆی گەرماوە سەر هەڵدەدا زۆر بوو. نەخۆسی سوریجە هەیە کە گەلێکی مەترسیدارە.

پێویستە کە کۆمیتەێکی دەرمان وتەندروستی پێکبهێنرێت.  منداڵان پێوستیان بە شیر هەیە و لێرە شیری منداڵان دەست ناکەوێت.

دوادەکەین کە هەرکەسێک خاوەنداریەتی لە عەفرن بکات.