دەمیرتاش ئازاد نەکرا
شاندی دادگا بریاری دا کە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێسووی هەدەپە لە زینداندا بمێنێتەوە و ئازاد نەکرێت .
شاندی دادگا بریاری دا کە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێسووی هەدەپە لە زینداندا بمێنێتەوە و ئازاد نەکرێت .
ئەمڕۆ لە ١٩ هەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری بەردەوامیی زیندانیكردنی دەمیرتاش درایەوە.
دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگاییەكەی ئەمڕۆدا دواخرا بۆ ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئاب/٨ بۆ ٩ی ڕەزبەر.
٤ مین دانیشتنی دادگای کردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لقی١٩ی دادگای سزای گرانی ئانکارا لە بەندیخانەی سینجاجێ ئەنجام درا .
'لە یەک ساڵدا ٣٣ دادگایی'
دەمیرتاش تا ئێستا ٣٣ سكاڵای لە دژ تۆماركراوە و تۆمەتەكانی "دروستكردن و بەڕێوەبردنی ڕێكخستن، پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخستن"ی دراوەتە پاڵ و لە هەر ٣٣ سكاڵاكەدا داوادەكرێت ١٤٢ ساڵ دەمیرتاش زیندانیی بكرێت.
ک-ش