دەوڵەتى تورک تەل رەفعەت و شەهبای بۆردومانکرد

هێزە داگیرکەرەکانى تورک تەل رەفعەت و شەهبایان لە فیدراسیۆنی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو بە تۆپی جۆری ئۆبیس هەرێمەکانى تەل رەفعەت و شەهبای لە فیدراسیۆنى باکوور – رۆژهەڵاتی سوریادا بۆردومانکردووە.

لە بۆردومانەکەدا ناوەندی شاری تەل رەفعەت کرابووە ئامانج. تاوەکو ئێستا زانیاریى روون لە بارەى زیانەکانى تۆپبارانەکەوە لە بەردەستدا نییە.

دەوڵەتى تورک لە ماوەى هەفتەى رابردوودا هەڕەشەکانى بۆ داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستانى زیاتر کردووە.

دەوڵەتى تورک هاوکات لە دژی باشووری کوردستان هێرشە داگیرکەرییەکانى ئەنجام دەدات و بە شێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو هاووڵاتییانى مەدەنی و ژینگە و سروشت و باخ و رەز و کێلگە و شوێنى ژیانى هاووڵاتییان دەکاتە ئامانج.

ر.م