دەوڵەتى تورک جارێکیتر گوندەکانى شەهبای تۆپبارانکردەوە

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر جارێکیتر ٣ گوندی لە هەرێمی شەهبا تۆپبارانکرد.

لە کاتژمێر ٢٢:٤٠ی شەوی رابردوودا دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی عەین دەقنە، بێلونییە و مینغ لە هەرێمی شەهبا بۆردومانکرد.

رۆژی ١١ی شوباتیش دەوڵەتى تورک جارێکیتر هێرشی کردەوە سەر گوندەکانى شەهبا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زۆربەی هەرە زۆری رۆژەکان ماڵ و موڵک و شوێنى ژیانى هاووڵاتییانى مەدەنی لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا / رۆژئاوا بۆردومان دەکات. لە هێرشە داگیرکەرییە نوێکەى ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / ١٧ی رەزبەر سەدان هاووڵاتی بەهۆی بۆردومان و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکانی کوژران و سەدان هەزار کەسیش ناچار بوون لە ماڵ و شوێنی ژیانی خۆیان کۆچ بکەن.

هەروەها لە سەرێکانی و گرێ سپی و شەهبا و بە زۆریش لە عەفرین ژمارەیەکى زۆر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە داگیرکراون.

ژ.ت