دەوڵەتى تورک سەدان هاووڵاتیى عەفرینی رفاند

دەوڵەتى تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرینی داگیرکراو سەدان هاووڵاتیى رفاند.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە عەفرینەوە رایانگەیاند، هێزەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى ئێوارەى دوێنێ لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییانى ناوچەى مابەتا.

دەوڵەتى تورک وچەتەکانى لەو هەڵکوتانەیاندا ٣٠٠ هاووڵاتیی ناوچەى مابەتایان رفاند، کە ژن و منداڵیشیان لە ناودایە. ئەو هاووڵاتییانەیان بە لێدان و توندوتیژانە رفاندووە. تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەوهاووڵاتییانە بۆ کوێ رفێندراون.

بەپێى زانیارییەکان، دەوڵەتى تورک و چەتەکانى دەستیان بەسەر تەلەفونی ئەوهاووڵاتییانەدا گرتوە و ئەوەشی مەترسیى ئەشکەنجەکردن و بێسەروشوێنکردن و کوشتنى ئەو هاووڵاتییانە زیاتر کردووە.

ر.م