دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە راجۆ فڕگەى کۆپتەر دروست دەکات

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دواى ئەوەى بە زۆر هاووڵاتییانى گوندی دەروێش-ی لە ناوچەى راجۆی عەفرین دەرکرد دەستیکرد بە دروستکردنى فڕگەى کۆپتەر لەو گوندەدا.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی دەروێش لە ناوچەی راجۆی عەفرین دەستیکردووە بە دروستکردنى فڕگەى کۆپتەر بۆ سوپا داگیرکەرەکەى.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى پێشتر لە پەلامارە داگیرکەرییەکەیاندا هەڵیانکوتابوویە سەر هاووڵاتییانی گوندی دەروێش و بە زۆر هاووڵاتییان لە گوندەکەیان دەرکردبوو.

هەروەها ئەو سوپا داگیرکەرە و چەتەکانى هاووڵاتییانى گوندی باسوت-یان بە زۆر لەسەر ماڵ و موڵکی خۆیان دەرکردووە و بنەماڵەى چەتەکانى ئیدلب لەو گوندەدا لە شوێنى هاووڵاتییانى رەسەنى ئەو گوندەدا نیشتەجێ دەکەن.

ر.م