دەوڵەتى تورک لە منبج کۆمەڵکوژییەکى تری ئەنجامدا و ١٢ هاووڵاتیی کردە قوربانی

لە تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی باکووری رۆژئاواى منبج دا ٦ هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان منداڵە و ٦ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

لە تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی باکووری رۆژئاواى منبج دا ٦ هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان منداڵە و ٦ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانى باکووری رۆژئاواى منبجی تۆپبارانکرد.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لەبارەى هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گوندەکانى شێخ ناسر و ئەولاشلی لە منبج، کە لە ژێر داگیرکەریدان و هەروەها گوندەکانى وێران و ویلانلی کە دەکەونە باکووری رۆژئاواى منبج بە چڕ تۆپباران کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هێرشانەدا ٦ هاووڵاتی کوژراون کە یەکێکیان منداڵە و ٦ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

ژ.ت