دەوڵەتى تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانى شەهبا و تەل رەفعەت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر هەرێمەکانى شەهبا و تەل رەفعەت.


دەوڵەتى تورک لە دوێنێ شەوەوە تاوەکو بەرەبەیان بە چەکی قورس و تۆپخانە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانى شەهبا و تەل رەفعەت.

لەو هێرشانەدا ژمارەیەکى زۆر لە گوندەکانى تەل رەفعەت و ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومانکراون. ئەو هێرشانە لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ ەوە دەستیانپێکرد و گوندەکانی شێخ عیسا، بێلونیا، عەین دەقنە، شێخ خەلیل و لە ناوچەى شەرا و گوندەکانى مالکییە، شووارخا، تات ماراش لە ناوچەى تەل رەفعەت کرابوونە ئامانج.

بەرە بەیانیى ئەمڕۆش هێرشیان کردە سەر گوندەکانى ماتهانا فەیسەل و تل ئاجار لە ناوچەى شەرا و شارۆچکەى دێر جەمیل لە ناوچەى تەل رەفعەت.

ئەم بەیانییەش هێرشیان کردەوە

هەروەها ئەم بەیانییە لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ دا جارێکیتر بە تۆپخانە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەى دێر جەمیل لە ناوچەى تەل رەفعەت.

لەبارەى زیانەکانى ئەو تۆپبارانەوە زانیاری لەبەردەستدا نین.

راگەیاندرا، هێرشە تۆپخانەیەکەى سوپای تورکی داگیرکەر ماوە ماوە بەردەوامە.

ژ.ت