دەوڵەتى تورک و چەتەکانى شاری سەراقیبیان لە ئیدلب داگیرکرد

دەوڵەتى تورک و گروپە چەتەکانى شارۆچکەى سەراقیب-یان لە ئیدلب سەرلەنوێ داگیرکردەوە،  کە دەکەوێتە سەر رێگاى ئیم ٥ و ئێم ٤.

شارۆچکەى سەراقیت لە ئیدلب و لەسەر رێگاى حەلەب – شام واتەى رێگای ئێم ٥ و لە ریگای حەلەب – لازقیە واتە ئێم ٤ لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە دگیرکرایەوە.

سوپای سوریا ٢ هەفتە لەوە پێش بە پشتیوانیى رووسیا و ئێران شارۆچکەى سەراقیبی لە دەست چەتەکانى دەوڵەتى تورک دەرهێنابوو.

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى ٣ رۆژ لەوە پێش شارۆچکەى نیراب لە نێوان ئیدلب و سەراقیب-یان داگیرکردبوو و سەرلەنوێ دەستیان بە هێرشەکانیان بەرەو سەراقیب کردبووە.

لەلایەکى ترەوە هێزەکانى رژێمى سوریا بە پشتیوانى رووسیا و ئێران بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەکەیان لە باشووری ئیدلب.

هێزەکانى سوریا دواى ئەوەى بە تەواوی رێگای ئێم ٥یان کۆنترۆڵکردبوو هەڵیاندا رێگاری ئێم ٤یش کۆنترۆڵ بکەن.

بەڵام دەوڵەتى تورک و چەتەکانی سەراقیب-یان سەرلەنوێ داگیرکردەوە و بۆ جارێکیتر رێگای ئێم ٥یان داخست.

شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت