دەوڵەتى تورک گوندى مەرەناز -ی لە عەفرین بۆردومان کرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندی مەرەناز لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومانکرد.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى بە تۆپ گوندی مەرەناز لە ناوچەى شەرای عەفرینیان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا دەیان تۆپ بەر گوندەکە و دەورووبەری گوندەکە کەوتوون.

بۆردومانەکەى سوپای تورک و چەتەکانى بە چڕی ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریى روون لە بارەى زیانەکانى ئەو تۆپبارانەوە لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت