دەوڵەتى تورکیا بە "غەنیمە" مووچەى چەتەکانی دا

دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) بە چەتە نێردراوە داگیرکەر و تاڵانچییەکانى لە عەفرین، راگەیاندووە، "ئەو غەنیمەیەى لە عەفرین دەستتان کەوتووە بەشى ساڵێکتان دەکات". لەبەر ئەوەش ٢ مانگە مووچەى بە چەتەکان نەداوە. ئەوەش قەڵسبوونى چەتەکانى لێکەوتووەتەوە.

دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) بە چەتە نێردراوە داگیرکەر و تاڵانچییەکانى لە عەفرین، راگەیاندووە، "ئەو غەنیمەیەى لە عەفرین دەستتان کەوتووە بەشى ساڵێکتان دەکات". لەبەر ئەوەش ٢ مانگە مووچەى بە چەتەکان نەداوە. ئەوەش قەڵسبوونى چەتەکانى لێکەوتووەتەوە.

دەوڵەتى تورک مووچەى چەتە پاشماوەکانى قاعیدە و داعش و بەرەى نوسرە، کە عەفرین داگیرکردووە، نەداوە و چەتەکانیش لەوە بێزاربوون.

بەپێى زانیارییەکان، دەوڵەتى تورک ٢ مانگە مووچەى بە چەتەکانى نەداوە. هەر چەند دەوترێت، نەدانى مووچە بە چەتەکان پەیوەندیى بە قەیرانى ئابورویى تورکیا و دابەزینى بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلارەوە هەیە، بەڵام بەرپرسانى سەربازیى تورکیا و بەرپرسانى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) بە چەتەکانیان وتوە "ئەو غەنیمەیەى لە عەفرین دەستتان کەوتووە بەشى ساڵێکتان دەکات".

مەزەندە دەکرێت ژمارەى ئە چەتانە ٢٥ بۆ ٣٠ هەزار بن، کە ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا پێیان دەڵێت "قواى میللیى سوریا" و مووچەکانیان لە نێوان ٨٠ بۆ ٢٥٠ دۆلاردایە.

بە گوێرەى زانیارییەکان، ماوەى ٢ مانگە مووچە بە چەندین گروپ لەو چەتانە نەدراوە. تەنها مووچەى چەتەکانى لیواى سوڵتان موراد و سوڵتان عەبدولحەمید، کە لەلایەن میتەوە دامەزرێندراون دراوە. مووچەى گروپە چەتەکانى تر نەدراون.

هاووڵاتیانى عەفرین-یش رایانگەیاندووە، سوپاى تورکیا لە ناوەندی عەفرین و چەتەکانیان  لە گوندەکان جێگیربوون. چەتەکان وتویانە "عەفرین بۆ ئێمە نامێنێتەوە" و لەو کاتەشەوە زیاتر دەستیان بە تاڵانى کردووە.

هەروەها دواى ئەوەى بەهۆى رێککەوتنى تورک و رووسیاوە "لە بەرامبەر عەفریندا پاشەکشە لە غوتەى رۆژهەڵات کرا" چەتە و بنەماڵەى چەتەکانى غوتەى رۆژهەڵات لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بە پاس براون بۆ ناوچە و گوندوەکانى جندرێس و لەوێ نیشتەجێکران.