دەوڵەتى تورکیا هێرشى کردە سەر گوندێکى کۆبانێ

هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندێکى کۆبانێ لە نزیک سنووری باکوری کوردستاندا.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، گوندی عەلی شێر لە رۆژهەڵاتى کۆبانێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانى تورکیاوە بە چەکی قورس کراوەتەوە ئامانج و هێرشی کراوەتە سەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشێکە زیانى مرۆیى لێنەکەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا شەوی پێنجشەممەى رابردوو هێرشیان کردبووە سەر گوندی گرمشکێ لە ناوچەى دربێسیى حەسەکە. لەو هێرشەدا هاووڵاتییەکى ئەو گوندە بە ناوی دەلیل داود شێخۆ-ی  تەمەن ٣٦ ساڵ بریندار بوو بوو.

ر.م