دەوڵەتى تورکیا ٩ هاووڵاتیى تری عەفرینى رفاند

سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لەناوچەى ماباتاى عەفرین ٩ هاووڵاتییان ئەشکەنجەکرد و دواتر رفاندنیان. تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکیش لەبارەى چارەنووسیانەوە لە بەردەستدا نییە.

ئاژانسى هەواڵى هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، چەتەکانى گروپى سوڵتان موراد و تابوری ١١٢ى سەر بە ئەنقەرە لە گوندی داملیای ناوچەى ماباتای عەفرین ٩ هاووڵاتیانى رفاندووە، کە یەکێکیان ژنە.

ئەو هاووڵاتییانەى رفێندراون بریتین لە: ١ – سەیدۆ سلێمانی هیجی تەمەن ٢٥ ساڵ، ٢ – نەواف وەلید عەلۆ تەمەن ١٨ ساڵ، ٣ – ئاڤدار رفات عەلۆ تەمەن ١٨ ساڵ، ٤ – چەگەر حسێن عەبدوڵا تەمەن ٣٥ ساڵ، ٥ – محەمەد عەلی هیجی عومەر تەمەن ٦٥ ساڵ، ٦ – ئەحمەد مەحمود حەمۆ ئەبو جەبەل تەمەن ٣٥ ساڵ، ٧ – عەلی تەمەن ٦٥ ساڵ، ٨ – فاتمە فەخری عەلی تەمەن ٤٩ ساڵ، ٩ – بەخری قادر عەلی تەمەنی ٣٥ ساڵ.

بەپێى زانیارییەکان، چەکەتەکان ئەو هاووڵاتییانەیان ئەشکەنجداوە و رفاندونیان و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەبارەى چارەنووسیانەوە نازانرێت.

ئاژانسى هەواڵى هاوار ڤیدیۆیەکى بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت کە هاووڵاتییەک رووتکراوەتەوە و لە پشتەوە دەستى بەستراوەتەوە و بە لەقە لێى دەدەن.

ر.م