دەوڵەتی تورک شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی گری سپی و عین عیسا هێرش دەکاتە سەر خەڵكی مەدەنی. بەهۆی هێرشەکان زیانێکی زۆر بەر ماڵ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان کەوتووە.

لەم دۆخەدا کە جیهان ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامی بە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات.

لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا بە تایبەتی هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی مەدەنی. بەهۆی هێرشەکان زیانێکی زۆر بەر ماڵ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان کەوتووە.

'ئێمە بە ترسەوە لە ماڵەکانمان دەمێنینەوە'

دەوڵەتی تورک ئێوارەی ٤ی ئایار گوندی زەنوبیەی گرێ سپی تۆپباران کرد. زەوی گەنم و جۆی گوندنشینان سووتان.

دانیشتووانی گوندی زەنوبیە رایانگەیاند کە هێرشەکانی دەولەتی تورک بە هاوەن و تۆپ، بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیان.

محەمەد ئەحمەد کە زیانێکی زۆر بەر زەویە کشتوکاڵیەکانی کەوتووە وتی، "دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک گوندەکانمان تۆپباران دەکات. ئێمە مەدەنین. لە گوندەکەمان زۆر خانەوادە هەیە. هەموو کاتێک هێرش دەکەن و زیانمان پێدەگەیەنن، ماڵەکانمان وێران دەکەن. ئێوە دۆخەکەمان دەبینن، دۆخی گوندەکە زۆر خرابە.

فاتیمە ئەحەمەدیش وتی، "کە هێرش دەکرێت ئێمە نازانین چی بکەن. ناو گوندەکە تۆپباران دەکرێت. ماڵەکان وێران دەکرێت. من لە ترسا بۆ لای دراوێکانم هەڵدێم. لەم مانگەی ڕەمەزانیشدا هێرشەکان بەردەوامە. ڕێگا نادەن بە ئارامی لە ماڵەکانماندا بمێنینەوە."

ف.ق