دەوڵەتی تورک شوێنە مێژووییەکانی عەفرین تاڵان دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی کە عەفرینیان داگیرکردووە ئاسەوارە مێژوویەکانی عەفرین تاڵان دەکەن.

لەدوای داگیرکردنی عەفرین لە ئاداری ٢٠١٨ وە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شوێنێک لە شار وگوندەکانی عەفرین نەماوە کە تاڵانیان نەکرابێت.

لەعەفرین کە وەک هەرێمێک لە پاشماوە مێژووییەکان دەناسرێت، ئاسەوارەکانی تاڵان کراوە ویان ڕفێندراون.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە لەسەرچاوەهەرێمییەکانەوە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەتووە، دەوڵەتی تورکیا بەتایبەتی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە نزیک گوندی عەرەبا-ی ناوچەی ماباتای عەفرین دەستیان کردووە بە هەڵکەندن و گەڕان بەدوای شوێنەواردا.

ئەم هەڵکۆڵانە ماوەی یەک هەفتەیە بەردەوامە. تائیستا ئاشکرا نەبووە کە لەوشوێنەدا چییان دۆزیوەتەوە یان بەدوای چیدا دەگەڕێن. ماەیەک پێش ئیستاش لە گوندی گەرموکێ-ی ناوچەی ماباتا شوێنە مێژووییەکان هەڵکۆڵدرابوون.

بە پێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورک ماوەیەکە گردی ئیندارێ هەڵدەکۆڵێت.

لەگردی ئیندارێ بڕێکی زۆر ئاسەواری مێژوویی بوونی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ساڵ پێش زایین. لە ڤیدۆکاندا دەردەکەوێت کە چۆن زیانیان لە شوێنەوارە مێژووییەکان داوە.

ک-ش