دەوڵەتی تورک لە عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. لە سەرەتای داگیرکەری و تا ئێستا بە هەزاران هاوڵاتی ڕفێنراون.

سەرچاوەکان لە ناوچەی مابەتای کانتۆنی عەفرین ئاشکرای کرد کە چەتەکانی تورک بەناوی پۆلیسی سەربازی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک ١٦ی ئەیلول ٣ هاوڵاتی گوندی کۆباکیان ڕفاندووە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە چەتەکانی تورک ١٥ی ئەیلول ٥ مەدەنی تریان لە گوندی بریمجا ڕفاند.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیانە داوای فیدیە دەکەن.

١٣ی ئەیلویش لە گوندی چۆبانی ناوچەی جندرێس ٢ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنراون.

تاوانی شەڕ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانی شەڕ لەدژی مرۆڤایەتی دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەکانی لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە. هەروەها دوای ئاشکراکردنی ڕاپۆڕتی کۆمسیۆنی لێکۆلینەوەی سوریای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باچیلیت کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد. باچیلیت لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف قسەی کرد و ئاماژەی بە تاوانی شەڕ کرد کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هەرێمە داگیرکەرەکانی سوریا ئەنجامی دەدەن.

ف.ق