دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی ٥ کەسی مەدەنیان رفاند.

کردارە قێزەوەن و نەگریسەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە چەپەڵەکانی، لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو، بەردەوامن.

لەم چوارچێوەیەدا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لە ژێر ناوی 'فیرقەی ١١٢ی دەوڵەتی تورک لە گوندی بادینای سەر بەناوچەی رەجۆ هەر یەک لە مستەفا محمد ئیبیش، محمد خەلیل شەعبان و ئەحمەد عارف ئیبیشیان رفاند.

چەتەکان هاوکات لە ژێر ناوی گروپی 'محمد فاتیح'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەر لە گوندی بریمەجەی سەر بە ناوچەی مەعبەداش هەر یەک لە کامەران سبحی قاسمۆ و محمد عبدویان فریاند.

تا ئێستا نازانرێت کەسە رفێندراوەکان، بەرەوە کوێ براون.

ز.ش