دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ کەسی مەدەنیان ڕفاند

دەولەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

بە پێی سەرچاوە خۆجییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٩ی ئاب لە گوندی بریمجەی ناوچەی مابەتای عەفرین پێنج هاوڵاتی مەدەنیان بە ناوەکانی ئەحمەد بەکرد، نەجمەدین بەتاڵ، محەمەد نوری سەیدۆ، ئیسلام محەمەد مووسا و مستەفا سەیدۆیان ڕفاندووە.

چارەنووسی زۆربەیان نادیارە. باسی ئەوە دەکرێت لە بەرانبەر ئازادکردنیان داوای ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار لیدەی سوریا وەک فیدیە دەکرێت.

لە ٢٤ی تەموزیشدا لە گوندی قەستەلی خەدرەی ناوچەی بلبلی عەفرین کوردێکی ٧٢ ساڵ بە ناوی ڕەمەزان عەلۆ ڕفێنرا.

لە ٦ی تەموزیشدا لە عەفرین کە داگیرکراوە ٧ هاوڵاتی مەدەنی کە دوو کەسیان منداڵ بوون، ٩ی حوزەیرانیش ١١ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەی مابەتا ڕفێنران.

عەفرین و دەورەبەری لە ئازاری ٢٠١٨ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکرا. لە هەرێمەکە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکرێن، سەرچاوە ئابوریەکان وێران دەکرێن. لە هەرێمەکە 'ڕژێمی تیرۆر' دامەزرێنراوە.

ف.ق