دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٩هاووڵاتی تری ڕفاند

لەعەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە هەرڕۆژە خەلکی مەدەنی دەڕفێندرێت. ئەمڕۆش ٩هاوولاتی مەدەنی تری شاری عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران.

چەتەکانی فەیلەقی شام سەربە دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣/ ئەیلوول/٢٢ی خەرمانان لەگوندی دێربەلووتی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ٩کەسی مەدەنییان ڕفاندووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ناوی ئەوکەسانەیان بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە، " محەمەد مەنان سلێمان، محەمەد محەمەد سلێمان، لوقمان محەمەد عەبدۆ، ئەحمەد وەحید شێخۆ، ئیسمائیل شێخۆ، بەکر محەمەد، جیهاد محەمەد خەلیل، شێخمووس ڕەشید تاهر و مەحموود محەمەد عزەت فاتمێ .

چارەنووسی ئەو کەسانەی کە رفێندراون تائیستا دیارنییە. لەگوندی کەفەر شەفرێ-ش لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوو/١٩ی خەرمانان ١٤کەسی مەدەنی ڕفێندران. ئەو کەسانە لەلایەن گروپێکی چەتە کە خۆیان وەک تۆگای سەمەرقەند دەناسێنن و سەربە دەوڵەتی تورکن ڕفێندراون.

'لەماوەی ١٢ڕۆژدا بەلانی کەم ٦١ کەسی مەدەنی رفێندراون'

هێرش لەدژی خەلکی مەدەنی لەم مانگەی دواییدا زیادی کردووە. ڕۆژنییە کە خەڵکی مەدەنی نەڕفێندرێن. دەوترێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەنێوان مانگەکانی تەمووز و ئاب/ گەلاوێژ وخەرماناندا ڕفێندراون زیاتر لە ٥٠٠کەس دەبن. بە پێی بەدواداچوونەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات لە دەسپێکی مانگی ئەیلوولەوە هەتاکو ئەمڕۆ ٦١کەسی مەدەنی لەعەفرین و دەورووبەری ڕفێندراون. شیمانەی ئەوەدەکرێت کە ڕێژەکە زۆرتر لەم ئامارانە بێت.

لە ساڵی ٢٠١٨وە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک وچەتەکانیەوە داگیرکراوە. لەکاتی داگیرکردنی حەفرینەوە بەسەدان حاڵەتی کۆمەلکووژی، تاوانی شەڕ، تالانی و دزی لەعەفرین ئەنجامدراوە. دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بە ئامانجی وەرگرتنی فەدیە یان باج هاووڵاتیان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن و تا ئیستا چەندین حاڵەتی کوشتن لەژێر ئەشکەنجەدا تۆمارکراوە.

ک-ش