دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی، گردێکی مێژوویی ٤ هەزار ساڵەی تێکدا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە ناوچەی گرێ سپی بە شۆفل دەستی بە هەڵوەشاندنەوە و تێکدانی گردێکی مێژوویی ٤ هەزار ساڵە کردووە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دانیشتوانی گری سپی رایانگەیاندووە، دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە شۆفل گردی سەحلانیان لە نزیک گوندی خربێڕیز تێکداوە.

گردی سەحلان یەکێکە لە شوێنە مێژوویەکانی گری سپی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ هەزار ساڵ پێش زایین.

ز.ش