دەوڵەتی تورک لە گوندی ئاقیبە هاوڵاتییەکی ٦٥ ساڵانی کوشت

لە ئەنجامی بۆردومانکردنی عەفرین و ناوچەی شەهبا لە لایەن سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، لە گوندی ئاقیبە هاوڵاتییەکی ٦٥ ساڵ بە ناوی علی مەنلە ئەبو شابۆ گیانی لەدەستدا.

سوپای داگیرکەر و چەتەکانی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ناوچەی شێراوا و شەڕای سەر بە عەفرین و کانتۆنی شەهبایان بە سەختی تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، لە گوندی ئاقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی عەلی مەنلە ئەبو شابۆ-ی ٦٥ ساڵ، گیانی لەدەستدا.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی سوپای تورکدا، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە و چەندین ماڵ لە گوندەکە رووخان.

ز.ش