'دەوڵەتی تورک ملیۆنێک کەسی بێئاو هێشتووەتەوە'

سەمار عەبدولا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ملیۆنەک کەسی بێئاو هێشتووەتەوە، بەو شێوەیە پێداویستیە سەرەکیەکان وەک چەکێک بەکاردەهێنێت و تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات.

لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی هاتوچۆ لە ٢٣ی ئازارەوە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەردەوامە. بە پێی سەرچاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ٨٠%ی گەل پابەندی ڕێنماییەکان بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ بووە و لە ماڵەوە ناچنە دەرەوە. لە هەرێمەکە ڕێوشوێنەکانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەکرێن.

سەمار عەبدولا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە ڕێوشوێنەکانی بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک کە خەڵکی حەسەکە و دەورۆبەری بێئاو هێشتووەتەوە کرد.

'پێویستە هەموو کەسێک بەپێی ڕێنماییەکان بجووڵێتەوە'

سەمرا عەبدولا داوای لە گەلانی هەرێمەکانی کانتۆنی حەسەکە (شەداد، هۆل، حەسەکە، تەل تەمر، عاموودێ و دربێسی) کرد بە پێی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بجووڵێنەوە.

سەمار عەبدوڵلا ئاماژەی بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمەکە کرد و وتی، "ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرانی لە جیهان بڵاودەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە هەرێمەکە هاتوچۆی قەدەغە کردووە. بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ پاراستنی تەندروستی گەل ئەم بڕیارەی داوە و پێویستە هەموو کەسێک بە پێی بڕیارەکە بجووڵێتەوە. بۆ ئەوەی پەتاکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاونەبێتەوە، پێویستە هەر کەس چ لەدەست دێت بکات و پابەندی ڕێنماییەکان بن."

'لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە'

سەمرا عەبدولا داوای لە گەل کرد کە بۆ پاراستنی خانەوادە و کۆمەڵگاکەیان لە ماڵەوە بمێننەوە و وتی، "کۆمەبنەوە. جگە لە پێداویستیە سەرەکیەکان با گەلەکەمان لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە. ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی گەلەکەمانە . بۆ ئەوەش ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر."

'کاری دەرمانڕشتن بێوەستان بەردەوامە'

سەمرا عەبدولا لەبارەی ڕێوشوێنەکان کە کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکان بە دوو قۆناغ ئەنجامدەدرێن و لە قۆناغی دووەمدا خانوو و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و جێگا هاوبەشەکان پاک و دەرمانڕێژدەکرێن.

سەمرا عەبدولا بۆ قۆناغی دووەمین وتی، کۆڵان و گەڕەکەکان پاککرانەوە و دەرمانڕێژ کران و وتی، "بە ناوی کانتۆنی حەسەکە لە ڕێگای شارەوانیەوە لە شارەکە کاری پاککردن و دەرمانڕشتن ئەنجامدراوە. لە هەرێمەکانی سەر بە کانتۆنەکەمان کاری دەرمانڕشتن بەردەوامە. ئێمە هەموو پێداویستیەکانی پاکوخاوێنی و ئەنتی بەکتریامان لەناو هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە. باڵەخانە جەماوەریەکان هەموویان دەرمانڕێژ کراون. دوات کۆڵان و گەڕەکەکانمان شۆشت و دەرمانڕێژمان کرد."

'پێداویستیە سەرەکیەکان وەک چەک بەکاردەهێنرێن'

سەمار عەبدولا لەبارەی گرتنەوەی ئاوی وێستهگەی عەلۆک لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە ڕایگەیاند، ملیۆنێک هاوڵاتی بێئاو ماونەتەوە و وتی، "ئاوی هەرێمەکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە گیراوەتەوە. کێشەی گەورە ڕوویانداوە. پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاوبووەتەوە. کاتێک لە هەرێمەکە ئاڤ نەبێت، دۆخەکە زیاتر مەترسیدار دەبێت. پێویستی هەرێمەکە بە ئاو هەیە. دەوڵەتی تورک پێویستی بناغەی گەل وەک چەک بەکاردەهێنێت. گەل بەو هۆیەوە زۆر نیگەرانە."

'پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکرێت'

سەمار عەبدولا ڕاشیگەیاند، بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە ڕێوشوێنەکانی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لاواز بووە و وتی، "دەوڵەتی تورک بە گرتنەوەی ئاوەوە تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکرێت. گرتنەوەی ئاوەکە دەبێتە هۆی دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان. نەبوونی ئاو کاری پاکوخاوێنی ئێمەی لاواز کردووە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگا نێونەتەویەکان و ڕای گشتی نێونەتەوەی دەکەین کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن."

ف.ق