دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنیەکان بوردومان دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای کوردستان کەسانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و بە فڕۆکەو تانک و ئۆبووس ناوچە مەدەنیەکان بوردەمان دەکان.

پێش چەند کاتژمێرێک هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندی داودیەی سەر بە تل تەمریان بوردومان کرد. بە پێ زانیاریەکان بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

لە لایەکی ترەوە لە نێوان هەردوو گوندی جەمیلیە و مەحمودیەی تل تەمر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە تەقێندرایەوە.

ز.ش