دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر زرگان و هاووڵاتییەکی بریندار کرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر ناوچەى زرگان لە سەرێکانی و هاووڵاتییەکى مەدەنیی بریندار کرد.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر ناوچەى زرگان لە سەرێکانی و هاووڵاتییەکى مەدەنیی بریندار کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هێرشی کردووەتە سەر ناوچەى زرگا لە سەرێکانیی رۆژئاواى کوردستان.

شەڕڤانانی ئەنجوومەنى سەربازیی زرگان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، کە دەوڵەتى تورک بە چەکی قورس ئەنجامیدا. چەتەکانى سەر بە دەوڵەتی تورک بێچارە کران و ناچار بە هەڵهاتن و کشانەوە کران.

بەهۆی ئەو هێرشەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە.

ژ.ت