دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیان مەدەنی لە ڕۆژئاوا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گری سپی و تەل تەمر هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیانی مەدەنی. بە هۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک ماڵ سووتان.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردووەتەوە سەر گوندەکانی ئەحمەدی و ئەڤدێکۆیی گرێ سپی و گوندی قبور قەڕاژینای تەل تەمر.

بە هۆی هێرشەکە لە گوندی قبور قەڕاژینا ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتیان ئاگریان تێبەربوو و سووتان.

ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی بە ناچاری ماڵەکانیان بەجێهێشت.

ف.ق