دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی هەلنجەی کۆبانی، ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

ڕژێمی تورکیا بۆردومانی گوندی هەلەنجەی شاری کۆبانێی ڕۆژئاڤای کوردستانیان کرد و لە ئەنجامیدا ٣ هاوڵاتی ژن شەهید بوون و زیانی زۆری ماددی لە چەندین ماڵی هاوڵاتیانی گوندەکە کەوتووە.

زانرا بۆردۆمانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و پاش بۆردمانەکە بەخێرایی تیمەکانی فریاکەوتنی کۆبانێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوە و بەهانی خەڵکی گوندەکەوە چوون.

ناوی ٢ لەو ٣ ژنە شەهیدە ئاشکرا بوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان، دوو لەو شەهیدانە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار'ی دەڤەری فوراتن بە ناوەکانی زەهرا بەرکەل و ئەمینە وەیسی.

ز.ش