دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی تەل تەمر

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئۆبوس هێرشی کردە سەر دوو گوندی تەل تەمر.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستهێنراون، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی تەقیلا و تەل تەویلی تەل تەمریان تۆپباران کردووە و زانیاری زیاتر بەدەست نەکەوتوون.

سوپای تورک شەوی پێنجشەمە گوندەکانی ئەحمەدی و ئەڤدێکۆی گرێ سپی و قبور قەڕاژینای تەل تەمریان تۆپباران کردبوو. لە گوندی قبور قەراژینا ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتیان سووتابوون و هاوڵاتیان بۆ ناوچەکانی تر هەڵهاتبوون.

دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی سیستماتیک شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. لە هێرشی داگیرکەری ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بە هۆی هێرشەکانەوە بە سەدان هاوڵاتی شەهیدبوون  و هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵیان بە ناچاری جێهێشتووە.

ف.ق