دەوڵەتی تورک هێزی سەربازی زیاتر دەنێرێت بۆ گوندەکانی تل تەمر

سوپای داگیرکەری تورک لە لایەکەوە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی تل تەمر و لە لایەکی دیکەشەوە دەستی بە گواستنەوەی هێزی سەربازی زیاتر کردووە بۆ ئەو گوندانەی داگیری کردوون.

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی سەر بە تل تەمر بەردەوامن. سوپای داگیرکەران لە گوندەکانی عامرییە، گرێ شەهید دڵشێرن بەگارا و دەپسای سەر بە ناوچەی تل تەمر چەکی قورس جێگیر دەکات. هاوکات چەکی زیاتری ناردووە بۆ گوندەکانی قاسمییە و ریحانییە و خەریکی دروستکردنی سەنگەری نوێیە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە بەردەوامن لە گواستنەوەی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە، لە لایەکی دیکەوە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر گوندی ئوم ئەلکێفی سەر بە تل تەمر.

بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەر لە گوندی ریحانییەش چەندین مالی هاوڵاتییانی سووتاندووە.

ز.ش