دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان رفاند

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان رفاندووە.

رێکخستنی مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، گروپێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە ١ی ئەیلولەوە کەسێکی مەدەنیان بە ناوی نوری نازمی رەشید ئەکاشیان لە گوندی مۆساکۆیانی سەر بە ناوچەی رەجۆی عەفرین رفاندووە.

شایەنی باسە باوکی ناوبراو کە تەمەنی ٧٣ ساڵان بوو، لە ٢٥ی گوڵانی ئەمساڵدا بە هۆی ئەوەی لە نێوان ئەو خانەوادەی چەتەکان کە لە ناوچەکەیان جێگیر کراون، مشتومڕ دروست ببوو و دواتر بە هۆی ئەشکەنجەدانێکی زۆرەوە، گیانی لەدەستدابوو.

ز.ش